کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگادارییەک لەلایەن کوردکاناڵەوە

17:42 - 9 رەزبەر 2722

بڵاوکردنەوەی کوردکاناڵ بەهۆی پاڕازیتی قورس کە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە خراوەتە سەری، ڕاگیراوە.

"کوردکاناڵ" کە لە سەرەتای بەیانیی ئەمڕۆوە بە چری ڕوماڵی مانگرتن، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی کوردستان و ئێرانی دەکرد، بەهۆی ئەو پاڕازیتە قورسەی کە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە خراوەتە سەری، بڵاوکردنەوەی بەرنامەکانی ڕاوەستاوە. بەشی فەننی کوردکاناڵ لە ئێستادا هەوڵ دەدەن بتوانن ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن.

کوردکاناڵ بە ڕووماڵکردنی ڕاستەوخۆی ڕاپەڕینەکانی کوردستان و ئێران لە ١٦ ڕۆژی ڕابردوودا و بەتایبەت ڕووداوەکانی دوای مووشەکبارانی بنکە و بارەگاکانی حیزب، کردنی کوردکاناڵ بە تریبوونی مافخوازیی نەتەوەکانی دیکە و ئێستاش بە ڕووماڵکردنی مانگرتنی گشتی و سەرانسەری، بۆتە چقڵی چاوی کۆماری ئیسلامی؛ بۆیە ئاوا بە هاویشتنی پاڕازیت دەیەوێ ئەو دەنگە کپ بکات.

بەشی فەننی کوردکاناڵ

١٤٠١/٧/٩