کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەبەردەم باڵوێزخانەی ئێران لە بەغدا خۆپیشاندان دژی ھێرشەکانی ئێران بۆ سەر ھەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو

17:30 - 15 رەزبەر 2722

خۆپیشاندانەکە لەلایەن حیزبی ئومەی عێراق لەبەردەم باڵوێزخانەی ئێران لە "بەغدا" ڕێکخرا و تێیدا ژمارەیەک خۆپیشاندەر دروشمیان لە دژی ھێرشەکانی ئێران بۆ سەر خاکی ھەرێمی کوردستان بەرز کردەوە و ڕایانگەیاند ئەو ھێرشانە پێشێلکاریی گەورەن. 

ھاوکات حیزبی ئومەی عێراق یاداشتێکی ناڕەزاییان ئاڕاستەی باڵوێزخانەی ئێران کرد و ڕاشیانگەیاند، خۆپیشاندانەکەیان دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی ڕێک خستووە و داواشیان کرد خۆپیشاندانی گەورەتر بەڕێوە بچێت. ھاوکات ھێزێکی ئەمنی زۆر بڵاوەیان پێکرابوو.

پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵوێزی ئێرانی لە بەغدا بانگ کردووە و یاداشتێکی ناڕەزایی توندی سەبارەت بە بۆردومانەکان بۆ سەر خاکی ھەرێمی کوردستان ئاڕاستە کردبوو.