کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کانادا: نزیکەی ١٠هەزار کەس لە ئەندامانی سپای پاسداران بۆیان نییە سەردانی وڵاتەکەمان بکەن

11:51 - 16 رەزبەر 2722

سەرۆکوەزیرانی وڵاتی کانادا وتی؛ نزیکەی ١٠هەزار کەس لە ئەندامانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران خرانە لیستی ڕەشەوە و بۆ هەمیشە بۆیان نییە سەردانی وڵاتی کانادا بکەن.

ڕۆژی هەینی ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی، جاستین ترۆدۆ، سەرۆک ‌وەزیرانی دەوڵەتی کانادا، ڕایگەیاند کە دەوڵەتی کانادا ڕێگە نادا ئەندامانی سپای تێرۆریستی پاسداران سەردانی ئەو وڵاتە بکەن یان بمێننەوە و بۆ هەمیشە ڕێگریی لە ١٠هەزار کەس لە ئەندامانی سپا کرد و هەروەها جێگری ناوبراو سپای پاسدارانی وەکوو ڕێکخراوێکی تێرۆریستیی ناو برد ئەوە لە حاڵێکدایە کە دەوڵەتی کانادا هێشتا تەواوی سپای پاسدارانی نەخستووەتە لیستی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکانەوە.

هەر لەو پێوەندییەدا، حامید ئیسماعیلیون، وتەبێژی ئەنجومەنی بنەماڵەی قوربانییانی فڕۆکە ئۆکڕاینییەکە سەبارەت بە هەڵوێستی کانادا بەرانبەر بە سپای پاسداران، لە تویتێری خۆی نووسی: هێزی سپای تێرۆریستی پاسداران لە وڵاتی کانادا نامێنی و ئەوە هەڵوێستێکی بەجێ بوو کە دەوڵەتی کانادا نواندی و کۆمەڵگەی مەدەنیی ئێرانیش سەلماندوویەتی کە سپای تێرۆریستی پاسداران دەستی بە خوێنی خەڵکی ئێران سووره و زۆر کاری دیکەش بە دژی سپا و کۆماری ئیسلامی دەکرێ.