کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەوڵی بەرپرسانی ئامریکایی لەگەڵ وڵاتانی یەکگرتوو و چالاکانی مافی مرۆڤ بۆ پشتیوانیی لە شۆڕشی گەلانی ئێران

11:56 - 16 رەزبەر 2722

لە درێژەی پشتیوانییە جیهانەکان لە سەرهەڵدانی گەلانی ئێران بە دژی کۆماری ئیسلامی، بەرپرسانی پلە بەرزی ئامریکایی لەگەڵ وڵاتانی یەکگرتوو پشتیوانیی لە خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران دەکەن.

ڕۆژی شەممە ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی، لە درێژەی پشتیوانییە جیهانییەکان لە خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران کە بە دژی کۆماری ئیسلامی ڕاپەڕیون، بەرپرسانی پلەبەری ئامریکایی لەگەڵ وڵاتانی یەکگرتووی ئامریکا و چالاکانی بواری مافی مرۆڤ و بەرپرسانی نێونەتەوەیی لە هەوڵی ئەوەدان کە بۆ پشتیوانی لە گەڵانی ڕاپەڕیوی ئێران پشتیوانییەکی بەربڵاوتر و گشتگیرتر لە خەڵکی ئێران بکەن بۆ ئەوەی بە هەموو جیهان بڵێن کە کۆماری ئیسلامی دەست لە هیچ شتێک ناپارێزێ بۆ کوشتی خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران و دان بە هیچ مافێکیان‌ دانانێ.

لەلایەنی دیکەوە، وێدانت پاتێل، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا، بە ئاماژە بەوەیکە کۆماری ئیسلامیی ئێران تا ئیستا زیاتر لە ١٠٠ کەسی بە سەرکوتکردنی خوێناوی لە خۆپیشاندانەکاندا کوشتووە، وتی: بە هاوئاهەنگی لەگەڵ یەکیەتییەکان و هاوپەیمانانی خۆمان لە بارەی چۆنییەتی دژکردەوە لەهەمبەر سەرکوتکردنە خوێناوییەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران و ئەشکەنجەی حکوومەتی بەدژی ژنان لە ئێران، پشتیوانیی خۆمان دەردەبڕین و بە هەموو شێوەیەک لەگەڵ خەڵکی مافخواری ئێران دەبین.