کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پشتیوانیی ٦حیزب و ڕێکخراوی کۆماریخواز و دێموکرات لە بانگەوازی زانکۆی شەریف

12:01 - 16 رەزبەر 2722

شەش حیزب و رێکخراوی کۆماریخواز و دێموکراتی ئێرانی لە دەرەوەی وڵات، پشتیوانیی خۆیان بۆ بانگەوازی شوڕای زانکۆی شەریفی تاران دەربڕی و سەرکوتکردنەکانی ڕێژیمی ئێرانیان شەرمەزار کرد.

ڕۆژی شەممە ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی، شەش حیزب و ڕێکخراوی کۆماریخواز و دێموکراتی ئێرانی لە وڵاتانی ئورووپاییەوە پشتیوانیی خۆیان بۆ خوێندکارانی زانکۆی شەریف دەربڕی و ڕایانگەیاند کە، بە تەواوی پشتیوانیی لە بەنگەوازی شوڕای زانکۆی شەریف دەکەن و زانکۆ شوێنی زانست و ئازادیی بیروڕایە دەبێ لە هێرشی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران پارێزراو بێ.

بە هیچ شێوەیەک جێگەی قەبووڵ کردن نییە کە خوێندکارانی زانکۆ سەرکوت بکرێن، کۆماری ئیسلامی بەهەموو شێوەیەک هەموو یاسایەکی پێشێل کردووە و بە هێزی سەرکوتکەر هێرشی کردووەتە سەر زانکۆ بۆیە دەبێ هەموو جیهان لەو جینایەتانەی ڕێژیمی ئێران ئاگادار بن.

لە درێژەی ئەو پشتیوانییەدا هاتووه کە، لە زانکۆی شەریف کارەسات ڕووی داوە و بێگومان لە مێژووی کۆمەڵگەی زانستیی ئێران وەکوو جینایەتێکی گەورە دەناسرێ و بە هەموو جیهاندا بڵاو دەبێتەوە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران هێرشی سەرکوتکەرانەی کردووەتە سەر زانکۆ و خوێندکارانی ئێران، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران لە جلی شەخسییەوە چوونەتە نێو زانکۆ و کارەساتی خوێناوییان دروست کردووە و نابێ جیهان لەو کارەساتەی کۆماری ئیسلامی بێ دەنگ بێ.