کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە وڵاتی نۆڕوێژ بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستان و ئێران، خۆپیشاندان بەڕێوە چوو

12:45 - 16 رەزبەر 2722

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٤ی ڕەزبەر بە هاوبەشیی چەند حیزب و ڕێکخراوی کوردی و ئێرانیی دانیشتووی وڵاتی نۆروێژ لە شاری ئۆسلۆ، پێتەختی ئەو وڵاتە بە مەبەستی پشتیوانی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، خۆپیشاندانێکی بەرینیان بەڕێوە برد.

ئەو خۆپیشاندانە بە بەشداریی سەدان کەس لە پێش پارلەمانی نۆڕوێژ بەڕێوە چوو.

لە خۆپیشاندانەکەدا کۆمەڵێکی بەرچاو لە کەسایەتییە سیاسی و حیزبییە نۆروێژییەکان بەشدار بوون و دەنگی خۆیان و حیزبەکەیان خستە پاڵ دەنگی ناڕەزایەتی بە کوشتنی ژینا و پشتیوانی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی گەلانی ئێران.