کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پشتیوانیی ڕێکخراوەکانی بەرەی نەتەوەیی ئێران لە دەرەوەی وڵات لە خۆپیشانداکانی ئێران

12:54 - 16 رەزبەر 2722

ڕێکخراوەکانی بەرەوەی نەتەوەیی ئێران لە دەرەوەی وڵات پشتیوانیی خۆیان لە سەرهەڵدانی شۆڕشی گەلانی ئێران دەربڕی.

ڕۆژی شەممە ١٦ی ڕەزبەر ڕێکخراوەکانی بەرەی نەتەوەیی ئێران لە دەروەی وڵات لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا پشتیوانیی خۆیانیان بۆ خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران دەربڕی و سەرکوتکردنە خوێناوییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان شەرمەزار کرد و ڕایانگەیاند؛ مەرگی "ژینا ئەمینی" بە دەستی هێزە سەرکوتکەرەکانی گەشتی ئیرشادی کۆماری ئیسلامی، کۆمەڵگەی ئێرانی لەرزاند و ئەمڕۆش لە سێهەمین حەوتووی شۆڕشی سەرهەڵدانی سەرتاسەری ئێران و کوردستان داین، سەرهەڵدانێک کە تا ئێستا زیاتر لە ١٥٠کەس بوونەتە قوربانیی جینایەکەتانی ڕێژیمی ئێران.

هەروەها لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە کە، خۆپیشاندان و مانگرتنە سەرتاسەرییەکان و فیداکارییەکانی خەڵکی ئێران بە هاوبەشیی ژن و پیاو، پیر و لاو لەگەڵ یەکیەتی و یەکبوونێک بێ وێنەیه و دروشمگەلێکی ڕێک و پێک و ئامانجدار و پڕ ناوەرۆک و دروشمگەلێک کە ڕاستەوخۆ لەسەر دڵی دوژمن دەدا وەکوو؛ "ژن ژیان ئازادی" بۆ مافی مرۆڤ، هاووڵاتی و یەکتر قەبووڵکردن دروشمێکی پڕ ناوەرۆکە و دوژمن لەو دروشمە تاساوە و بۆ خۆشی باش دەزانێت کە کۆتاییەکانی تەمەنییەتی، سەرهەڵدانێک کە ژنانی بوێری ئێران و کوردستان جڵەوکیشی بن بە دڵنیاییەوە دەگاتە ئامانجی خۆی.