کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەبات فەدایی دەسبەسەر کرا

13:22 - 16 رەزبەر 2722

خەبات فەدایی، هونەرمەندی کورد خەڵکی گوندی "بۆڕیەر" سەر بە شاری سەوڵاوا و دانیشتووی شاری تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسببەسەر کرا.

ئەو هونەرمەندە کوردە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، بەهۆی چالاکییەکانی چەند جار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرابوو.

خەبات فەدایی هەروەها ساڵی ١٤٠٠، لە دادسەرای  گشتی و ئینقلابی شاری سەوڵاوا لە تۆمەتی‌وەپاڵدراوی "پڕۆپاگەندا دژی نیزام" بێتاوان ناسرابوو.