کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە سنە تەقە لە خەڵک کرا

17:28 - 16 رەزبەر 2722

لە شاری سنە هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم جارێکی دیکەش دەستیان بە خوێنی ڕۆڵەکانی کورد سوور بوو.

خۆپیشاندانی ئەمڕۆ، ١٦ی ڕەزبەری خەڵکی سنە لە دژی کۆماری ئیسلامی لە چەند شوێنێکی ئەو شارە بەردەوامە. هێزە دژی گەلییەکان بۆ سەرکوت و بڵاوە پێکردنی خەڵکی خۆپیشاندەر تەقەی ڕاستەوخۆ لە خەڵک دەکەن و هەتا ئێستا هەواڵی کوژرانی لاوێکی ئەو شارە بڵاو بووەتەوە.

بە پێی ئەو گرتە ڤیدیۆیە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە ئەو لاوە لە نێو ئۆتۆمبیڵەکەی خۆیدا دراوەتە بەر فیشەک و دەم و دەست گیانی لە دەست داوە.

هەواڵەکان باس لە کوژران و بریندار بوونی چەن کەسی دیکەش دەکەن.