کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆپیشاندانەکان لە کوردستان و ئێران بەردەوامن

17:37 - 16 رەزبەر 2722

لە ڕۆژی بیست و دووهەمی ڕاپەڕینی جەماوەریی خەڵکدا خۆپیشاندان و مانگرتنەکان لە کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ئێران بەردەوامن.

ناڕەزایەتییەکان لە کوردستان ئەمڕۆ بە مانگرتن لە شارەکانی بۆکان، مەهاباد، سنە و سەقز، مەریوان دەستی پێ کرد، بەڵام زۆر زوو ئاقاری مانگرتنەکان بەتایبەت لە شاری سنە توندتر بۆ خۆپێشاندان گۆڕدرا. 

لە شارەکانی دیکەش دروشمی دژ بە دەسەڵات بەرز کرانەوە. هەروەها چەندین شاری دیکەش وەکوو تاران، مەشهەد، ئیسفەهان، کەرەج و قەزوین خۆپێشاندان بەڕێوە چووە. هەروەها لە زانکۆکانی زەهرا، تاران، ئەمیرکەبیر و ئازادی تاران کۆبوونەوەی بەرین بەڕێوە چوو و قوتابیانی زانکۆکانی زەنجان، مەشهەد، شیراز، قەزوین، دامغان و کرماشانیش خۆپێشاندانیان کرد.

بەیانیی ئەمڕۆ ئیبراهیم ڕەئیسی بەبۆنەی یەکەم رۆژی دەستپێکی خوێندن لە زانکۆکان، سەردانی زانکۆی ئەلزەهرای لە تاران کرد، بەڵام رووبەڕووی ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانی بەشێک لە قوتابیان بۆوە و خۆپێشاندەران بە دروشمی توند بەرەوڕووی سەرۆک‌کۆماری ڕێژیم بوونەوە.