ئەندامانی پارلمانی بۆ باس لەسەر هێرشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و تورکیە عێراق بۆ سەر هەریمی کوردستان کۆ بوونەوە.
لە پاڕلمانی عێڕاقدا باس لەوە کرا کە بۆ ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەو هێرشانە، ڕێوشوێنی نوێ دەگرنە بەر. دوای کۆتایی‌هاتنی کۆبوونەوەکە، فڕاکسیۆنە کوردستانییەکان پرێس‌کۆنفڕانسێکی هاوبەشیان بەڕێوە برد و باسیان لە وردەکاری بڕیارەکان کرد.
بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار دراوە، لیژنەیەکی هاوبەش بە بەشداریی لیژنەکانی ئاسایش و بەرگری و پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێک بێ و لە هێرشەکانی ڕێژیمی ئێران بکۆڵێتەوە. هەروەها پێش‌گرتن لە دووبارەبوونەوەی ئەو هێرشانە، داوا لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران کراوە نامەی ناڕەزایەتی ئاراستەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بکا.
هەر لەو پێوەندییەدا محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی پاڕلمانی عێراق رایگه‌یاند، عێراق به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌كانی یه‌كیەتیی پا‌ڕله‌مانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كا و داواكارییه‌كی به‌په‌له‌ش پێشكه‌ش ده‌كا بۆ وە‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی.
حه‌لبووسی دەڵێ عێراق داوای گەره‌نتیی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات بۆ پاراستنی سه‌روه‌ریی وڵاته‌كه‌ی و رێگری‌كردن له ده‌ستدرێژییه‌كانی ئێران و تورکیە بۆ سه‌ر خاكه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها ڕاگرتنی ده‌ستوه‌ردان له‌كاروباری نێوخۆی وڵاته‌كه‌ی.