کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو مامۆستا لە سەقز بریندار بوون

18:27 - 16 رەزبەر 2722

دوو مامۆستای قوتابخانە لە سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار بوون.

دوای خۆپیشاندانی خەڵکی سنە بە پاڵپشتی مامۆستایان و قوتابییان هێزەکانی ڕێژیم ڕاستەوخۆ تەقەیان لە خەڵکی مەدەنی کرد. لەو  تەقەکردنە ڕوو بە قوتابخانەی دواناوەندیی "شاهید هوشمەند" و هونەرستانی کچانەی عیسمەت، دوو مامۆستا بە ناوەکانی "نیگار ئەفرا" و "هەڵاڵە فەرەج‌پوور" بریندار بوون.

هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕێژیم لە شارەکانی دیکەی کوردستان و ئێرانیش تەقە لە خۆپێشاندەران دەکەن و تا ئێستا هەواڵی کوژرانی چەند کەس و برینداربوونی دەیان کەس لە شارەکانی سنە، سەقز و تاران بڵاو بۆتەوە.