دۆناڵد ترامپ، پشتیوانیی خۆی لە سەرهەڵدانی شۆڕشی سەرانسەریی ئێران کە بەدژی ڕێژیمی ئێران بەردەوامە پشتیوانیی خۆی دەربڕی.
ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی، دۆناڵد ترامپ، سەرکۆماری پێشووی دەوڵەتی ئامریکا، بەنیسبەت خۆپیشاندانەکان، ناڕەزایەتیی و سەرهەڵدانی شۆڕشی سەرانسەریی خەڵکی ئێران بە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران پشتیوانیی خۆی دەربڕی و وتی: "خەڵکی ئێران قارەمانانە بەدژی ڕێژیمی جینایەتکاری کۆماری ئیسلامی خۆپیشاندان دەکەن و داوای مافی ڕەوای خۆیان دەکەن، کەچی ڕێژیمی ئێران بە گولـلە وڵامی داواکارییەکانیان دەدەداتەوە".
ترامپ بە ئاماژە بە شۆڕشی سەرانسەریی خەڵکی ئێران بە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: "خەڵکی بوێری ئێران هەموو ئەشکەنجە و زیندان و کوشتنێک قەبووڵ دەکەن بۆ ئەوەی ڕێژیمی ئێران بڕووخێ و نەمێنێ، خەڵکی ئێران شەڕی ئازادی دەکەن و داواکەیان زۆر ڕەوایە و ئێمە بەدڵ لەگەڵ خەڵکی ئیرانین و پێویستە بەردەوام بن".