کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٢٢ـەمین ڕۆژی شۆڕشی سەرانسەریی خەڵکی ئێران بەدژی کۆماری ئیسلامی

11:55 - 17 رەزبەر 2722

لە درێژەی ٢٢ـەمین ڕۆژی شۆڕشی سەرانسەریی خەڵکی ئێران بەدژی کۆماری ئیسلامی دەنگوڕەنگی کۆماری ئیسلامیش هاک کراوە.

ڕۆژی شەممە ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی، خۆپیشاندانەکان کە بەدژی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ماوەی ٢٢ڕۆژە بەردەوامە و بووەتە شۆڕشی سەرانسەری، هێزە سەرکوتکەرەکانی خامنەیی لە هەموو جۆرە چەکێک کەڵک وەردەگرن بۆ سەرکوتکردنی خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران و هەروەها گرووپی سایبێریی "عەداڵەتی عەلی" کاناڵی ماهوارەیی ڕاستەوخۆی دەنگوڕەنگی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی هاک کردووە.

خۆپیشاندانەکان بە دژی حکوومەتی ڕێژیمی ئێران، لە وڵامی بانگەوازەکانی ڕێکخراو و لایەنە سیاسی و مەدەنییەکانی ئێران بوو کە بانگەواز کرا ڕۆژی شەممە بەشێوەیەکی بەرچاو خۆپیشاندان دەست پێ بکاتەوە بۆیە لە تەواوی شارەکانی ئێران و کوردستان شۆڕشی سەرانسەری بەردەوامە و  خەڵک بە درووشمەکانی؛ مەرگ و نەمان بۆ دیکتاتۆر، مەرگ و نەمان بۆ خامنەیی، ئاخووند نابێ بمێنێ و ئێمە کۆماری ئیسلامییمان ناوێ، پەیامێکی ڕوونیان بە دەسەڵاتدارانی ڕێژیمی ئێران داوە.