کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پشتیوانیی نووسەر و هونەرمەندانی عەرەب لە شۆڕشی سەرانسەری خەڵکی ئێران

12:00 - 17 رەزبەر 2722

نووسەر و هونەرمەندانی عەرەبی چەند وڵاتێکی عەرەبی لە بەیاننامەیەکدا پشتیوانیی خۆیان بۆ شۆڕشی سەرانسەریی خەڵکی ئێران بەدژی ڕێژیمی ئێران دەربڕی.

ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی، زیاتر لە ٦٠ کەس لە بیرمەندانی بەناوبانگ، هونەرمەند، نووسەر و چالاکانی فەرهەنگیی عەرەب لە وڵاتانی سووریە، فەلەستین، میسر، لوبنان، عێراق، توونس، مەراکش، یەمەن و ئێران، لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا پشتیوانیی خۆیان لە ڕاپەڕینی خەڵکی ئێران دەربڕی و ئەو سەرهەڵدانەیان بە شۆڕشی نەتەوەکانی ئێران ناو برد.هاوکات خۆیان بە پاڵپشتی خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران زانیوە و باسیان لەوە کردوە کە ئەو شۆڕشە بەردەوام بێ هەتا گەلانی ئێران بە ویست و ئامانجی خۆیان دەگەن.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە خەڵکی ئێران بە دروشمی "ژن ژیان ئازادی" و "مەرگ بۆ دیکتاتۆر" یەکدەنگ داوای ڕووخانی ڕێژیم دەکەن و ئێمەش بە ئەرکی خۆمانی دەزانین پشتیوانی ئەو ڕاپەڕینە بین.