کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە مەهاباد دروشمی ژن، ژیان، ئازادی درا

12:58 - 17 رەزبەر 2722

خەڵک بە نووسینی دروشمی ژن، ژیان، ئازادی شارەکانی لە کوردستاندا درێژە بە ناڕەزایەتییەکان دژی ڕێژیمی ئێران دەدەن.

ژنانی تێکۆشەری شاری مەهاباد بە نووسینی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" پشتیوانییان لە خۆپیشاندانەکانی کوردستان و ئێران کرد.

لە ماوەی ڕابردوودا لە زۆربەی شارەکانی کوردستان، لاوان و ژنانی شۆڕشگێڕ بە نووسینی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"، "مەرگ بۆ دیکتاتۆر" و "ژینای ژیان" پشتیوانییان لە خۆپیشاندەران کردووە.

خەڵک لە کوردستان و ئێراندا بە نووسینی دروشمی تایبەت بە خۆپیشاندانەکان دژی ڕێژیمی ئێران ناڕەزایەتی دەردەبڕن و لاوانی تێکۆشەری کوردیش بە بەردەوامی وڵامی "نا" بە ڕێژیمی ئێران ددەدەنەوە .