کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرەنگاربوونەوە لە نێوان خەڵکی کوردستان و هێزەکانی ڕێژیم بەردوامە

13:00 - 17 رەزبەر 2722

لە شارەکانی کوردستان، خەڵکی ڕاپەڕیو دژی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران دەستیان کردووەتەوە و شەڕ و پێکدادانی قورس هاتووەتە ئاراوە.

ڕۆژی شەممە ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی، لە شاری جوانڕۆ خەڵکی وەزاڵەهاتوو بە شێوەیەکی بەربڵاو ڕووبەڕووی هێزە سەرکوتکەرەکان بوونەوە و ڕێژیمیش بۆ سەرکوتکردنی خەڵک لە کرماشانەوە هێزی سەرکوتکەری زۆری ڕەوانەی ئەو شارە کرد، بەڵام خەڵکی شۆڕشگێر، قارەمانانە ڕووبەڕوویان بوونەوە و شەڕە تەقە ڕووی دا.

شەوی ڕابردوو لە شاری مەهابادیش هیزە داگیرکەرەکانی خامنەیی بە تەواوی ناوشاریان مێلیتاریزە کردبوو. ترسی ڕێژیم لە بەرپاکردنی شۆڕش لە لالیەن خەڵکەوە بووە هۆی ئەوەی کە ڕێژیم بەتەواوی شەقامەکانی شار گەمارۆ بدات.

ڕێژیم ئەمڕۆ یەکشەممە، لە شاری مەهاباددا پشووی ڕەسمیی راگەیاندووە.

لە شارەوانیی شاری سەقزیش، جاش و بە کرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی دەیانهەوێ بە ناوی خزمەتگوزاری، خەڵک شناسایی بکەن،  بەڵام خەڵکی قارەمانی سەقز هەمیشە بە چاوی دەژمن سەیری بەکرێگیراوانی دامودەزگا حکوومییەکانیان کردووە، بۆیە ئەمجارەش ڕێژیم نەیتوانیوە لە پیلانەکەیدا سەرکەوتوو بێت.

جێی ئاماژەیە کە، خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستان، بەرپەرچی هێرشی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیان داوەتەوە. ماتۆڕی ئەو جاشانەی کە لیباسی شەخسیان لەبەردابووە لەلایەن خەڵکەوە سووتێندراون؛ خەڵک مۆبایلەکانیان لێ شکاندوون و لێیان داون و دواتر بەرەڵایان.

هەر لەم پێوەندییەدا ماشێنێکی جاشەکانیش کە سەە بە شارەوانیی سەقز بووە و خەریکی شناسایی خەڵک بووە لەلایەن ڕۆڵە قارەمانەکانی کوردستانەوە سووتێندراوە.