کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵكی کوردستان لە ڕاپەڕین بەردەوامن

13:17 - 17 رەزبەر 2722

خەڵکی شۆڕشگێڕ و خەباتکاری کوردستان  لە مانگرتن و ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکان دژی ڕێژیمی دیکتاتۆر لە ئێران بەردەوامن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٣ ڕۆژ بە سەر ڕاپەڕینی خەڵکانی ئێران و کوردستاندا تێدەپەڕێت.

ڕێژیمی ئێران بەردەوام هەوڵی داوە خەڵک دەسبەسەر بکات و بەتوندترین شێوە خەڵکی ڕاپەڕیوی سەرکوت کردووە.

سەرەڕای ئەمانەش خەڵک لە خۆپێشاندان، مانگرتن و ڕاپەرین بەردەوامن.

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ١٧ـی ڕەزبەری ١٤٠١ـی هەتاوی خەڵکی شاری مەریوان لە ناڕەزایەتی دژ بە زوڵم  و ستەمی ڕێژیم لە حەرەکەتێکی شۆڕشگێڕانەدا دووکان و بازاڕەکانی خۆیان داخست.

خەڵک بەو حەرەکەتە نیشانیان دا کە سەرکوتی ڕێژیم بە هیچ چەشنێک لەسەریان وەڵام ناداتەوە و ئەوان هەر ڕۆژە و بە شێوەیەک ناڕەزایەتی و تووڕەیی خۆیان لەو دەسەڵاتە دیکتاتۆرە نیشان دەدەن.

لە بەرەبەری ٢٣ـەمین ڕۆژی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان و ئێران، خەڵک تا ئێستا لە شێوازی جۆراوجۆر بۆ بەربەرەکانێ دژی ڕێژیم کەڵکیان وەرگرتووە و ئیرادەی خەڵک ئەو ڕێژیمەی وەلەرزە خستووە.