کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران هێزی زیاتر لە شارەکان جێگیر دەکات

17:42 - 17 رەزبەر 2722

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ترسی ڕاپەڕینی خەڵک و درێژەی ناڕەزایەتییەکانیان لە کوردستان، لە ڕێگای جاش و بەکرێگیراوەکانی خۆیەوە هەوڵ دەدات خەڵک سەرکوت بکات.

بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سپای پاسداران بە زیاتر لە ٢٠ ماشین هێزێکی زۆری بە چەکوچۆڵەوە ڕەوانەی بۆکان کردووە.

ئەو هێزانەی ڕێژیمی ئێران لە سایین قەڵا بۆ بۆکان ڕەوانە کراون هەتا یارمەتی بە سپا بدەن و خەڵک سەرکوت بکەن. بنکە و ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی ئێران لە ترسی خەڵک بە هەموو شێوەیەک  هەوڵ دەدەن، بەڵام لە بەرانبەر ئیرادەی خەڵكدا تەسلیم بوونە.

ڕۆژی ڕابردوو لە بۆکان خۆپیشاندان و مانگرتن بەردەوام بوو و خەڵک دژی ڕێژیمی ئێران ڕژابوونە سەر شەقامەکان.

جیا لە خەڵک، قوتابییانیش دژی ڕێژیمی ئێران ڕژابوونە سەر شەقامەکان و پەیوەست بە مانگرتن و خۆپیشاندانەکان ببوون.