کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕووبەڕووبوونەوەی لاوانی شۆڕشگێڕی بۆکان لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیم

17:45 - 17 رەزبەر 2722

لە درێژەی خۆپیشاندانە سەرانسەرییەکانی کوردستان و ئێران، لاوانی شۆڕشگێڕی شاری بۆکان بە توندترین شێوە ڕووبەڕووی هیزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێران بوونەوە.

ڕۆژی شەممە ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی، هێزە داگیرکەرەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران و هێزیی ئینتزامی ناو شاری بۆکانیان مێلیتاریزە کردبوو و بە تەواوی شەقام و شوێنە گشتییەکان‌دا بڵاوەیان پێ کرابوو بۆ ئەوەی پێش بە خۆپیشاندانی خەڵک بگرن، بەڵام لاوانی شۆڕشگێڕی بۆکان بێ گوێدان بە هێزی زۆری سەرکوتکەری خامنەیی بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" دەستیان بە خۆپێشاندان کرد و بەتوندترین شێوە ڕووبەڕووی هێزە داگیرکەرەکان بوونەوە و بەشێک لەو شارەیان خستە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیانەوە.

هێزە داگیرکەرەکانی خامنەیی لە شاری بۆکان لە هەموو ئامێرێک بۆ سەرکوتکردنی لاوانی ڕاپەڕیوی ئەو شارە کەڵکیان وەرگرت و تەنانەت بە ماشین بە نێو خەڵکدا کەوتبوون و ڕاستەوخۆ تەقەیان لە خەڵک دەکرد، لەگەڵ ئەو زەبر و زەنگەشدا لاوانی ڕاپەڕیو و شۆڕشگێڕی بۆکان بەوپەڕی حەماسەتەوە ڕووبەڕووی هێزە تێرۆریستەکانی سپای پاسداران بوونەوە و شەقامەکانیان پێ چۆڵ کردن.