کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شارەکانی کوردستان لە خۆپێشاندان بەردەوامن

21:19 - 17 رەزبەر 2722

ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٧ی ڕەزبەر ، خەڵکی کوردستان لە شارەکانی وەک سنە، کرماشان، مەریوان، سەقز، مەهاباد، مەریوان و چەند شاری دیکە ڕژاونەتە سەر شەقامەکان.

دۆخی ئەو شارانە زۆر ئاڵۆزە و هێزەکانی ڕێژیمی ئێران و خەڵک تووشی شەڕ و پێکدادان بوونە.

لە کرماشان لە گەڕەکی تاق وەسان خەڵک و هێزەکانی ڕێژیمی ئێران تووشی شەڕ بوونە.

خۆپیشاندەران لە کرماشان دروشمی مەرگ بۆ دیکتاتۆر دەڵێنەوە.

دۆخی شارەکانی دیکەش ئاڵۆزە و خەڵک لە شەقامەکاندا ئاگریان هەڵ کردووە و ڕێگاکانیان گرتووە.

لە تاران، ڕەشت و چەند شاری دیکەش خەڵک ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و دژی ڕێژیمی ئێران خۆپێشاندان بەڕێوە دەبن.