لەکاتێکدا کە ڕێژیمی ئێران هەوڵ دەدات بارودۆخی شارەکانی کوردستان و ئێران ئارام پیشان بدات، میدیاکانی ڕێژیمی ئێران خۆیان بڵاوی دەکەنەوە کە کارمەندانی دەنگوڕەنگی ڕێژیمی ئێران دەست لەکار دەکێشنەوە.
مەجید موزەفەری و پەیمان شێخی لە کارمەندانی دەنگوڕەنگی ڕێژیم سەرەڕای ئەوەیکە هەر کامەیان زیاتر لە ده ساڵە کار دەکەن دەستیان لەکار کێشاوەتەوە.
ئەو دوو کەسە پشتیوانییان لە خەڵكی ڕاپەڕیو کردووە و ڕایانگەیاندووە ناتوانین چاو لە ڕاستییەکان بشارینەوە و ئەو دۆخە قەبووڵ بکەین؛ بۆیە دەست لە کار دەکێشینەوە.
لەلایەکی دیکەوە ماڵپەڕەکانی وەک تەسنیم و فارس بڵاویان کردووەتە کە ڕۆژی شەممە لە تاران هیچ ڕووی نەداوە.
ئەو هەواڵە چەواشەکارانەیە لەکاتێکدایە کە ڕۆژی شەممە زۆربەی گەڕەکانی شاری تاران لەلایەن خەڵكەوە کۆنترۆڵ کرابوو و تەنانەت هێزەکانی ڕێژیمی ئێران خۆیان تێکەڵی خەڵک ببوون.