کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژرانی کەسێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیم

10:11 - 10 رەزبەر 2722

پیاوێکی تەمەن سەروو ٦٠ ساڵی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیم کوژرا.

ڕۆژی شەممە، ٩ی ڕەزبەر لە کاتێکدا کەشی مانگرتن هەموو کوردستانی داگرتبوو، "محەممەدفەرەج ڕەحیمی"، خەڵکی گوندی "ڕەجەبی" و تەمەن سەروو ٦٠ ساڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم گیانی لەدەست دا. بەپێی زانیارییەکان هێزەکانی ڕێژیم بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە و بە گومانی پێبوونی باری قاچاخ، ماشێنێکیان داوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و محەممەدفەرەج ڕەحیمی کە یەکێک لە سەرنشینەکانی ئەم ماشینە بووە، کوژراوە.

کوژرانی محەممەدفەرەج ڕەحیمی لە حاڵێک‌دایە کە شەوی سێشەممە، ٥ی ڕەزبەریش کەسێک بەناوی "شوانە مورادی ئەقدەم" خەڵکی گوندی "گەزگەسک"ی پیرانشار بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم کوژرابوو.

تەرمی شوانە مورادی ئەقدەم، خێزاندار و باوکی سێ منداڵ ی دوای دوو ڕۆژ ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.