کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی کوردستان

10:25 - 18 رەزبەر 2722

ناڕەزایەتییە گشتییەکان دۆینێ‌ شەو لە چەند شارێکی کوردستان بەردەوام بوون.

لە سنە سەرکوتی خۆپێشاندەران هەتا نیوەی شەو درێژەی بووە و بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بوونەتەوە، هێزەکانی حکوومەت ڕاستەوخۆ تەقەیان لە خەڵک کردوە. بەپێی هەواڵەکان خەڵکی ڕاپەڕیوی سنە دروشمی شۆڕشگێڕی و دژی حکوومەتیی وەک "مەرگ بۆ دیکتاتۆر"یان لەسەر زار بووە و هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە هەندێ ناوچەی وەک بەهاران و کەمەربەندیی ٢٥ دەستڕێژیان لە خەڵک کردوە.

لە شارەکانی سەقز، مەهاباد، کرماشان و سەلاسی باوەجانیش خەڵک هاتوونەتە سەر شەقام لەدژی ڕێژیم دروشمیان داوە.

درێژەی ناڕەزایەتییەکان لە کوردستان لە حاڵێک‌دایە کە کۆماری ئیسلامی لە هەموو ڕێگەیەکەوە، بەتایبەت لە ڕۆژی شەممەوە تەنانەت بە داخستنی قوتابخانە و خوێندنگەکان هەوڵی داوە پێش بە پەرەسەندن و بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکان بگرێ، بەڵام هەوڵەکانی بێ‌ئاکام بوون.

ناڕەزایەتییەکان دۆینێ‌شەو لە چەند شارێکی دیکەی ئێرانیش بەردەوام بوون.