کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا سێ کەسی خەڵکی مەهاباد گیانیان لەدەست دا

11:36 - 18 رەزبەر 2722

ڕۆژی هەینی، ١٥ی ڕەزبەر سێ کەسی خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی "فاخر ئاریا" و خێزانەکەی بە ناوی "سێوێ" و کچە بچووکەکەی بەناوی "ڤیان" بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست دا.

کاک "فاخر ئاریا" و بنەماڵەکەی کە بۆ ناونووسیی کچەکەیان لە زانکۆی هەمەدان سەردانی ئەو شارەیان کردبوو، لە کاتی گەڕانەوەدا تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون و بەهۆی بەریەککەوتن لەگەڵ بارهەڵگرێک هەر سێکیان گیانیان لەدەست دا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات سەبارەت بەو کارەساتە دڵتەزێنە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کاک "فاخر ئاریا" و کەسوکاری دەکا و لەو خەمەدا خۆی بە هاوبەشیان دەزانێت.