کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەست‌پێکردنەوەی خۆپێشاندان لە سنە و دیولان

15:24 - 18 رەزبەر 2722

خۆپیشاندانەکان لە کوردستان بەردەوامن و ئەمڕۆ لە بیست و چوارەمین ڕۆژی خۆپیشاندانەکاندا خەڵک ڕژاونەتەوە سەر شەقامەکان. 

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نیوەڕۆوە خەڵكی شارەکانی "دێولان" و "سنه" ڕژاونەتە سەر شەقام و دژی ڕێژیمی ئێران ڕاپەڕیون. بەپێی ئەو هەواڵە لەنێو خەڵک و هێزەکانی ڕێژیمدا شەڕ و لێکدان لە ئارادایە و، هێزەکانی ڕێژیم توانای بەرەنگاربوونەوەی خەڵکیان نییه.

لە شاری "دێولان" یش دۆخەکە بەو شێوەیە و خەڵکی ئەو شارە بە بوێرییەوە دروشمی دژ بە ڕێژیمیان بەرز کردۆتەوە و شەقامەکانیان پڕ کردووە.

لە شاری سنە ڕێکخراوەکان بانگەوازیان کردوە کە خەڵک دوانیوڕۆ بێنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانەکانی دژی ڕێژیمی ئێران بەرینتر بکەنەوە.