کرێکارانی پێترۆشمیی عەسەلوویە، پاڵاوتگەی ئابادان و بەندەری کەنگان هاتنە ڕیزی خۆپیشاندانەکانەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٨ی ڕەزبەر کرێکارانی پێترۆشمیی عەسەلوویە پەیوەست بە خۆپیشاندانەکان بوون و ڕێگای سەرەکیی پێرۆشیمییان گرت.
کرێکارانی پێرۆشیمیی عەسەلوویە بە دروشمی "ئەمساڵ ساڵی خوێنە و سەید عەلی سەرنگوونە" نەفرەت و ناڕەزایەتیی خۆیان لە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەربڕی. کرێکارانی پێرۆشیمیی عەسەلوویە لە ماوەی ساڵانی ڕابردووشدا بەردەوام بە مانگرتن و خۆپێشاندان بەشداری ناڕەزایەتییەکانی دژی ڕێژیم بوون.
هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە کرێکارانی پاڵاوتگەی ئابادان و بەندەری کەنگانیش هاتوونەتە ڕیزی مانگرتن و خۆپێشاندانەکانەوە.