کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئارین موریدی لە سەلاسی باوەجانی بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم شەهید بوو

16:00 - 18 رەزبەر 2722

ئارین موریدی کە لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی شاری سەلاسی‌باوەجانی بە سەختی بریندار ببوو، ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی ڕەزبەر، بەهۆی قورسیی برینەکەی گیانی لەدەست دا.

ئارین موریدی ئیوارەی دۆینێ یەکشەممە ١٧ی ڕەزبەر، لە ڕەوتی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە خەڵکییەکان، بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران بە سەختی بریندار ببوو.

لە ئاکامی خۆپێشاندانەکانی سەرانسەریی کوردستاندا کە بەدوای کوژرانی ژینا ئەمینی و مووشەک‌بارانی بنکەکانی حیزبە کوردستانییەکان لە هەرێمی کوردستان وەڕێ کەوتن، هەتا ئێستا دەیان کەس شەهید بوون کە ناو و زانیاریی تەواوی ٣٠ کەس لەوان ئاشکرا کراوە.