کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیسماعیل دزوار لە سەقز لەژێر ئەشکەنجەدا شەهید کرا

23:23 - 18 رەزبەر 2722

لە خۆپیشاندانەکانی شاری سەقزدا لاوێک بە ناوی "ئیسماعیل دزوار" دوای دەسبەسەرکرانی بەهۆی ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە شەهید بوو.

ئیسماعیل دزوار، كوڕی‌ ئیبراهیم له‌ كاتی‌ ناڕه‌زایه‌تییەکاندا له‌ مه‌یدانی‌ كه‌ریم‌ئاوا لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمەوە لەگەڵ پۆلێک لە لاوانی دیکە کەوتنە بەر دەستڕێژ و ئەو پێکرا و بە برینداری دەسبەسەر کرا. 

ئیسماعیل دزوار پاشان لە گرتنگەی ناوەندە ئەمنیەتییەکاندا نەک هەر پێڕاگەیشتنی پزیشکی بۆ نەکرا، بەڵکوو لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لێ ئەستێندرا.

شەهیدبوونی ئەو لاوە کوردە لە حالێك‌دایە کە ناوەندە ئەمنییەتییەکان بە هەڕەشە و گوشار باوكیان ناچار کردەوە بڵێ كوڕه‌كه‌ی‌ به‌ ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست داوە.