کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی خۆڕاگری و مافخوازیی لاوانی کوردستان

12:30 - 19 رەزبەر 2722

لە شارەکانی کوردستان هەموو ئێوارێ و شەوێک لاوانی شۆڕشگێر سەرەڕای سەرکوتی بێ‌بەزەییانە و نامرۆڤانە، خەو لە چاوی هێزە داگیرکەرەکانی خامنەیی دەزڕێنن.

شەوی ڕابردوو لە شارەکانی سەقز و سنە کوڕان و کچانی قارەمانی نیشتمان‌خۆشەویست، لە درێژەی ڕووبەڕووبوونەوەکان و شۆرشی سەرانسەریی خەڵکی کوردستان و ئێراندا، وەکوو هەمیشە ڕووبەڕووی هێزە داگیرکەرەکانی خامنەیی بوونەوە، ئەویش لە کاتێکدا کە هێزە تێرۆریستەکانی سپای پاسداران لە هەموو ئامزارێکی سەرکوتکردن کەڵک وەر دەگرێ بۆ ئەوەی خۆپیشاندەران بێ دەنگ بکات. بەڵام خەڵکی وەزاڵەهاتووی کوردستان کە لەمێژساڵە ماهییەتی ئەو ڕێژیمەیان بۆ دەرکەوتووە، سڵ لە سەرکوت ناکەن و خەو و خۆراکیان لێ حەرام کردوون.

کۆماری ئیسلامیی ئێران، سەرەرای ئەوەی لە زۆربەی زۆری شارەکانی ئێرانیش شۆڕشی سەرانسەری لە ئارادایە بەڵام پتر تیشکی خستووەتە سەر کوردستان و زۆربەی هێزە سەرکوتکەرەکانی خستووەتە سەر شەقامەکانی کوردستان. هەروەها هێزە بەکرێگیراوەکانی بە گولـلەی ساچمەیی لە خەڵک دەدەن و بە دوای تەقەکردن بە دوای خەڵک دەکەون و شەوی ڕابردوو لە شارەکانی سەقز، مەریوان و سنە ڕووبەڕووبوونەوەکانی خەڵکی ناڕازیی و هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم برینداری زۆری لێ کەوتووەتەوە.