کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کرێکارانی پاڵاوگەی ئابادان لە پارێزگای ئەلئەحواز لە مانگرتن و ناڕەزایەتی بەردەوامن

12:47 - 19 رەزبەر 2722

کرێکارانی پاڵاوگەی ئابادان لە پارێزگای ئەلئەحواز ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی ڕەزبەر بۆ دووەم ڕۆژ لە مانگرتن و ناڕەزایەتی بەردەوامن. ئەو کرێکارانە سەبارەت بە دۆخی خراپی ژیان و کاریان مانیان گرتوە و ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

مانگرتنی کرێکارانی پاڵاوگەی ئابادان ڕابردوویەکی درێژی هەیە، بەڵام لەبەر ئەوەی تا ئێستا لایەنی پەیوەندیداری ڕێژیم هیچ وەڵامێکیان بە داوای ئەو کرێکارانە نەداوەتەوە و چارەسەری کێشەکانیان نەکراوە، بەردەوام ناچار دەبن دەست لە کارەکانیان هەڵبگرن و بە مانگرتن پێوشوێنی مافخوازیی خۆیان بکەون.

کرێکارێکی پاڵاوگەی ئابادان دەڵێ ئەوان هیچ هیوایەکیان نەماوە کە لایەنی پەیوەندیداری ڕێژیم بتوانن کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکەن، بۆیە تەنیا ڕێگایان مانگرتن و دەست‌ لەکار کێشانەوەیە.