کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شۆڕشی ژینا لە ڕۆژی جیهانیی "کچ"دا

15:01 - 19 رەزبەر 2722

ئەمڕۆ ١١ی ئۆکتۆبر ڕۆژی جیهانیی کچە و، لەو ڕۆژەدا دنیا وێنە و دێمەنێکی دیکە لە کچانی کوردستان و ئێران بە چاوی خۆی دەبینێت.

دیاریکردنی ڕۆژێک بە ناوی کچ لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وێڕای بەرزنرخاندنی پێگەی کچان، بیرهێنانەوەی ئەو ماف و ئازادییانەشە کە کچان دەبێ وەک بەشێکی کۆمەڵگەی مرۆیی هەیانبێت و کەس نەتوانێ لێیانی زەوت بکات. ئەو ماف و ئازادی و دنیا تایبەتەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کچانی ئێران و نەتەوەکانی ئەو وڵاتەی نەک سنووردار، بەڵکوو بەتەواوی زەوت کردوە.

هاتنەوەی ئەو ڕۆژە لە کاتێک‌دایە کە لە هەموو کوردستان و ئێران و جیهانیش ناوی "ژینا" دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بۆتە ڕەمزی ڕاپەڕین و خەباتێکی بەرین بۆ دەستەبەری دنیایەکی دی بۆ کچانی نیشتمان.

پیرۆزە ڕۆژی جیهانیی کچ لە هەموو کچانی ئازادیخواز و مافویستی ئێران و کوردستان