کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە سوید، فینلاند، ئاڵمان و نۆروێژ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان کرا

13:06 - 10 رەزبەر 2722

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لەسەر داوای ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران زنجیرەیەک کۆبوونەوە و خۆپیشاندان لە دەرەوەی وڵات بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینەکانی کوردستان بەڕێوە چوون.

خۆپێشاندانی ڕۆژی هەینی ٨ی ڕەزبەر لە بەردەم شارەوانیی کۆپێنهاگ پێتەختی وڵاتی دانمارک، بەڕێوەچوونی ڕێپێوانی ئەندامانی کومیتەی نیوزلندی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ایران، کۆبوونەوەی کورد و ئێرانییەکان لە شاری فڕانکفۆرتی ئاڵمان، کۆبوونەوەی ئێعترازیی کورد و ئێرانییەکان لە شاری "پۆرشگرون"ی وڵاتی نۆروێژ، کۆبوونەوە و خۆپیشاندان لە ستۆکهۆڵمی سوێد و هیلسینکیی فینلاند بەشێک لەو ئاکسیۆن و کۆبوونەوانە بوون کە بۆ پشتگیری لە ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان و ئێران بەڕێوە چوون.

لە هەموو ئەو ئاکسیۆن و خۆپیشاندانانەدا کە نوێنەرانی حیزبە سیاسییە ئێرانی و بیانییەکانیش تێیدا بەشدار بوون، جینایەت و تاوانکارییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی مەحکووم کران.