کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بانگەوازی ژنانی مەهاباد بۆ خۆپێشاندانێکی هێمنانە لە ڕۆژی پێنجشەممە، ٢١ی ڕەزبەردا

12:52 - 20 رەزبەر 2722

کۆمەڵێک لە ژنانی شاری مەهاباد لە ڕاگەیەندراوێکدا بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی شاری سنە داوایان لە هەموو ژنانی شار کردووە کە لە خۆپیشاندانێکی هێمنانەدا کە ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی ڕەزبەر لە مەیدانی چوارچرا "فەلەکەی شارەداری"دا دەست پێ دەکات، بەشداری بکەن.

لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە خۆپێشاندانەکەمان بۆ ئەوەیە هێز و گوڕ و ئیرادەیەکی تایبەت بە خەڵکی شاری سنە و هەموو کوردستان بدرێت و ئەرکی خۆمان لەو پێوەندییەدا بەجێ هێنابێت.

لەو ڕاگەیەندراوەدا داوا کراوە کە ژنان لە خۆپیشاندانەکەدا دروشمەکانی "ژن، ژیان، ئازادی" و "سنە بە تەنیا نییە، مەهاباد پشتیوانییە" بەرز دەکەنەوە. خۆپیشاندانەکەش لە مەیدانی "چوارچرا" دەست پێ دەکا و دواتر بەرەو فەرمانداری و لەوێ‌وە بۆ پردی "حێکمەت" و لەوێ‌وە بۆ پردی شەبەکەی بێهداشت و دواتر بەرەو چوارچرا درێژە دەکێشێ.