کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مانگرتنەکان لە کوردستان دەستیان پێ کردەوە

12:43 - 20 رەزبەر 2722

مانگرتنەکان لە کوردستان دەستیان پێ کردەوە. هەتا ئێستا مانگرتنەکان لە شارەکانی سەقز، سنە، کرماشان، بۆکان، مەریوان، بانە، دیولان و سەرپێڵ زەهاو دەستی پێ کردووە.

مانگرتنی ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٠ی ڕەزبەر لەسەر پشتیوانیی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە بانگەوازی سەرانسەریی "لاوانی گەڕەک و کۆڵانەکانی تاران" و چەندین گرووپی دیکەیە کە داوایان لە هەموو خەڵکی ئێران کردبوو بۆ پشتیوانی لەگەڵ "خەڵکی سنە، کرێکارانی عەسەلوویە و خەڵکی زاهیدان" لە کاتژمێر١٢ی نیوەڕۆوە هەتا بەرەبەیان بێنە سەر شەقام و لە ناڕەزایەتییەکانی خۆیان بەردەوام بن.

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران وێڕای پشتیوانی لەو بانگەوازە داوای لە خەڵکی کوردستان کردوە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە هەموو شارەکان لە گۆڕەپان و شەقامە سەرەکییەکانی شار کۆب بنەوە و دژی زوڵم و بێدادیی ڕێژیم دروشم و ناڕەزایەتییەکانی خۆیان بەرز کەنەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی تەشکیلاتی حیزب هەتا ئێستا سەرەڕای کەشی ئەمنییەتیی قوورس و بوونی هێزەکانی دژە شۆڕش، بەڵام خەڵکی بوێری شارەکانی  سنە، کرماشان بۆکان، سەقز ، مەریوان، بانە، دیولان و سەرپێڵ زەهاو" بە پیری ئەم بانگەوازەوە چوون و لەو شارانە مانگرتن لە ئارادایە.