کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی چالاکیی تەبلیغیی ئەندامانی حیزب لە تاران

13:00 - 20 رەزبەر 2722

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات، لە شاری تاران بۆ پشتیوانی لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان و خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستان بە دروشمی "بژی پێشمەرگە" چالاکیی تەبلیغیان بەڕێوە برد.

شەوی ڕابردوو لە شاری تاران ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بەمەبەستی پشتیوانی لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان و ڕاپەڕینی خەڵکی کورد بەدژی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە نووسینی دروشمی "بژی پێشمەرگە" و "بژی حدکا" لەسەر دیوارەکانی گەڕەکێکی شاری تاران چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و بە دوژمنیان وت کە پێشمەرگە باسکی بەهێزی گەلە.

ڕێبوارانی ڕێبازی پیرۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەرای ئەوەیکە کە هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران تەواوی کوردستانیان تەنیوە و هەموو کوردستانیان میلیتاریزە کردووە و بە هەمان شێوەش لە شاری تاران ئاڵۆزی و توندوتیژی لە ئارادایە، بەڵام ئەندامانی حیزب بە چالاکیی تەبلیغی بە گوێی دوژمانیان هەڵدا کە لە پێتەختی ئێرانیش ڕێز لە بەها پیرۆزەکانی گەلی کورد دەگیردرێ و پێشمەرگە درێژە بە خەبات و تێکۆشان دەدا تا کۆتایی‌هێنان بە تەمەنی نگریسی کۆماری ئیسلامیی ئێران.