کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات لە شنۆ

13:10 - 20 رەزبەر 2722

ڕۆژی سێشەممە، ١٩ی ڕەزبەر، دایە "پیروز پیرزاد"، دایکی پێشمەرگەی حیزب "سولەیمان ئەحمەدی" و خەڵکی تاچیناوێی شاری شنۆ لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد و دڵە گەورەکەی بۆ هەمیشە لە لێدان کەوت.

دایە پیروز ژنێکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست بوو و تا دواهەناسەی ژیانی هەردەم شانازیی بە ڕێبازی پڕ سەروەریی کوڕەکەی دەکرد. کاتێک کە لە ڕۆژهەڵاتەوە سەردانی کوڕەکەی دەکرد لە بنکەی حیزبیدا و ڕوو بە کوڕەکەی دەیگوت: ڕێبازی تو گەورەترین شانازییە بۆ من و هەموو بنەماڵەکەمان.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت بە کۆچی دوایی ئەو دایکە نیشتمانپەروەردە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری، بەتایبەت هاوڕێی پێشمەرگەمان سولەیمان ئەحمەدی دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.