کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئینتێرنێت لە کوردستان و ئێران پچڕاوە

15:09 - 20 رەزبەر 2722

لە دوای بانگەوازەکان لە کوردستان و ئێران بۆ مانگرتن و خۆپیشاندانەکان لە ڕێکەوتی ٢٠ی ڕەزبەردا، ڕێژیمی ئێران هێڵی ئینتێنرنێت لە سەرانسەری وڵاتدا یا خاو کردۆتەوە یان بە یەکجاری پچڕاندوویەتی.

ماڵپەڕی نێت بلاکس بڵاوی کردووەتەوە کە ئەمڕۆ لە ئێراندا لە کاتژمێر ٦ی بەیانییەوە هێڵی نێت بە گشتی پچڕاوە. ڕێژیمی ئێران هاوکات هێڵی ئینتێرنێتی موبایلەکانیشی پچڕاندووە.

پچڕاندنی هێڵی پێوەندییەکان دوای ئەوە دێ کە ڕۆژی ڕابردوو زۆربەی لاوانی شۆڕشگێڕ لە شارەکانی کوردستان و ئێراندا بانگەوازیان دا کە ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی ڕەزبەڕ وێڕای مانگرتن لە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆش دەست بە خۆپیشاندانەکان بکەن.

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێرانیش لە ڕاگەیەندراوێکدا پشتیوانی لە بانگەوازی "لاوانی گەڕەک و کۆڵانەکانەکانی تاران" و چەندین گرووپی دیکە دەربڕی کە بۆ پشتیوانی و هاوپێوەندی لەگەڵ خەڵکی سنە، کرێکارانی عەسەلوویە و خەڵکی زاهیدان داوای خۆپێشاندانیان کردبوو.