کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆپیشاندانەکان لە مەشهەد، تاران، ئیسفەهان، کەرەج، گورگان، سنە و... دەستیان پێ کرد

15:58 - 20 رەزبەر 2722

لە شارەکانی سنە، مەشهەد، تاران، ئیسفەهان، کەرەج، گورگان و چەند شارێکی دیکەی کوردستان و ئێران خۆپیشاندانەکان دەستیان پێ کردووە.

بەپێی زانیارییەکان لە سنە سەرەڕای ئەوەیکە مانگرتنێکی سەرتاسەری هەیە، هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە زۆربەی شوێنەکانی شاری سنە جێگیر کراون بۆوەی پێش بە خۆپیشاندانەکان بگرن؛ بەڵام لاوانی شۆڕشگێڕی ئەو شارە کۆڵ نادەن و ڕژاونەتە سەر شەقام.

بەپێی ئەو دەنگ و ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەبنەوە، خەڵک لەو شارانەی خۆپیشاندانیان دەست پێ کردووە، دروشمی دژی ڕێژیمی ئێران و ویلایەتی فەقیهـ دەدەن.
هەروەها لە چەند شارێکی کوردستان وەک پیرانشار و بۆکان منداڵانی قوتابی بە دروشمی نەتەوەیی، ژن، ژیان، ئازادی و دروشمی دژی کۆماری ئیسلامی ڕژاونەتە سەر شەقامەکان.