کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کانوونی پارێزەرانی ناوەند کەوتە بەر تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم

16:48 - 20 رەزبەر 2722

هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران هێرشیان کردە سەر کانوونی پارێزەرانی ناوەند.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕەزبەر کانوونی پارێزەران هاتنە ڕیزی خۆپیشاندانە سەرانسەرییەکانی وڵات و دەنگی خۆیان خستە پاڵ دەنگی خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران.
لەو خۆپیشاندانەدا ئەندامانی کانوونی پارێزەران کەوتنە بەر تەقەی فیشەکی فرمێسک‌ڕێژی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران.

لە دوای بانگەوازی گرووپ و لایەنە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی ئێران و کوردستان هەتا دێ ڕیزی خۆپێشاندانەکان زیاتر و بەربڵاوتر دەبن.

لە ئێستادا لە شارەکانی سنە، مەشهەد، تاران، ئیسفەهان، کەرەج، گورگان و چەند شارێکی دیکەی کوردستان و ئێران خۆپیشاندانەکان دەستیان پێ کردووە و پێشبینی دەکرێ لەگەڵ تاریکداهاتنی وڵات ژمارەی ئەو شارانەی پێوەستی خۆپێشاندانەکان دەبن زۆر لەوە زیاتر بن.