بەشێک لە پێرسۆنێلی ناوچەی تایبەتی پێترۆشیمیی ماهشەهر بۆ پشتیوانی و هاوپەیوەندی لەگەڵ فەرمانبەرانی عەسەلوییە، پاڵاوتگەی ئابادان و چەند شیرکەتی دیکەی سەر بە پێشەسازیی نەوت و لەهەمبەر پێداگری بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان مانیان گرت.
ئەوان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک پشتیوانیی خۆیان لە مانگرتنی سەرانسەری بڵاو کردەوە.
بەشێک لە بەیاننامەکە بەمجۆرەیە:
ئێمە بەشێک لە پێرسۆنێلی ناوچەی تایبەتی پێترۆشیمیی ماهشەهر سەرەڕای ئەوەیکە پشتیوانیی خۆمان لە لە کارمەندەکانی "عەسەلوییە، پاڵاوتگەی ئابادان و شیرکەتەکانی سەر بە پێشەی نەوت دەردەبڕین داوایان لێدەکەین بۆ وەرگرتنی مافەکانیان پێداگری بکەن.
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە ئێمە هۆشداری بە هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم دەدەین کە بێتوو واز لە خوێنڕێژی و سەرکوتی خەڵکی زوڵملێکراوی بەلووچستان، کوردستان، خوێندکاران و قوتابییان و هاوڵاتییانمان لە سەرانسەری ئێراندا نەهێنن، تێکەڵ بە خۆپیشاندەران دەبین و ئەوە بە ئەرکی سەرشانمان دەزانین و لە هەر کارێک کە پێویست بێت دەرێخی ناکەین.
لە کۆتایی بەیاننامەکەشدا هاتوە کە هەر لێرەوە بە بەڕێوەبەری ترسنۆک و بەسیجی ناوچەی تایبەتی پێترۆشیمیی ماە شەهر ڕادەگەیەنین کە بە شەوخەویی فەرمانبەرانی ئەو شیرکەتە لە شوێنی کاریان ناتوانێت ڕێگە لەوە بگرێت کە تێکەڵ بە خۆپیشاندەران نەبین.