هیوا خانی
به‌فیڕۆچوونی ٤٣ ساڵ
ته‌واوی شۆڕشه‌کانی جیهان له‌دژی ناته‌واوی و زه‌ختی ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌رده‌مه‌وه هه‌ڵگیرساون، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه به کرده‌وه‌کانیان بوونه‌ته هۆی ناره‌زایه‌تیی جه‌ماوه‌ر، به‌ڵام که‌م شۆڕش و هه‌ستانه‌وه وه‌ک شۆڕش و هه‌ستانه‌وه‌ی ساڵی 57ی ئێران فه‌شه‌لی هێناوه.
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ساڵانی پێش 57 و ڕووداوه‌کانی به‌ره‌به‌ری سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه که خه‌ڵکی وه‌زاڵه‌هاتوو له‌دژی برسێتی و پەراوێزخران و ڕق و قینێک که به‌نیسبه‌ت زوڵم و زۆریی ده‌سه‌ڵاتی په‌هله‌وی هه‌یانبوو، نه‌بوونیی ئازادی و به‌ربه‌ست‌کردنی مافه سه‌ره‌تاییه‌کان، هاته مه‌یدان و شۆڕشێکی ده‌ست پێ کرد که توانی ئاڵوگۆڕێکی بنه‌ڕه‌تی پێک‌بێنێ. شۆڕشێک که ئاواتی هه‌موو گه‌لانی ئێران بوو. شۆڕشێک که به خوێنی لاوانی هه‌موو خه‌ڵکی ئێران سه‌رکه‌وت. هه‌موو حیزب و سازمان و ڕێکخراو و بزوتنه‌وه‌کانی ئۆلی و نه‌ته‌وه‌یی تێیدا به‌شدار بوون. ئه‌وان له گۆڕەپانی سیاسی و لاوان له گۆڕه‌پانی خه‌بات به ده‌ستی به‌تاڵ سینگیان کردبووه قه‌ڵغان له به‌رامبه‌ر یه‌که‌م ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازیی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، ڕاوه‌ستان و به‌ربه‌ره‌کانێیان کرد، به‌ربه‌ره‌کانێیه‌ک که بۆ هه‌ر تاکێکی ئه‌م وڵاته مه‌سه‌له‌ی مان و نه‌مان و مه‌رگ و ژیان بوو.
شۆڕش له ماوه‌یه‌کی کورتی چه‌ند مانگی‌دا سه‌رکه‌وت. لاوان توانییان شا له‌سه‌ر ته‌خت و تاجه‌که‌ی بێننە خوار و جێژنی سه‌رکه‌وتن بگرن. به‌ڵام گۆڕه‌پانی سیاسی ته‌م‌ومژاوی بوو، سیاسییه‌کان ته‌با له‌هه‌مان حاڵ‌دا لێڵاوی بوون یان که‌م ئه‌زموون بوون. ئاخونده‌کان و هێزه ئایینییه‌کان قورئانیان به‌ده‌سته‌وه گرتبوو و دروشمی به‌رابه‌ری و براده‌ری و عه‌داڵه‌تی عه‌دڵی عه‌لیان ده‌گوته‌وه. خومه‌ینی ڕایگه‌یاند که پاش سه‌رکه‌وتنی شۆڕش ئێمه مه‌لاکان ده‌چینه‌وه سه‌ر مزگه‌وته‌کانی خۆمان. هێندێک حیزب و ڕێکخراوی ناوه‌ندگەرای ئێران له سه‌ر بنه‌مای مه‌شروته‌خوازی ته‌بلیغی ئازادی و ده‌سه‌ڵاتێکی دێموکراتیکیان ده‌کرد. چه‌په‌کان سبه‌ینێیە‌کی پڕ له کامه‌رانییان له به‌هه‌شتی سۆسیالیزمی جیهانییان له پێش چاوی جه‌ماوه‌ر ده‌خسته ڕوو. به‌کورتی ته‌نانه‌ت تاکی کۆمەڵگەش کە خه‌ون و خه‌یاڵێکی له ده‌روونی خۆیدا پێگه‌یاندبوو له مه‌یداندا چاوه‌ڕوان! که‌چی خومه‌ینی به ناوی "ئیسلامی نابی محه‌ممه‌دی" و واده و به‌ڵێنی به‌درۆ و وه‌رێخستنی ڕێفراندۆم، جڵه‌وی شۆڕشی به‌ده‌سته‌وه گرت و هه‌موو حیزب و سازمان و به‌شدارانی گۆڕه‌پانی سیاسی به تێپه‌ڕبوونی زه‌مان یه‌ک یه‌ک و دوو دوو دوور خرانەوه و وه‌ده‌ر نران.
کوردستان و داوا ڕه‌واکانی پشتگوێ خران و فه‌رمانی جیهادی دژ ده‌رکرا. شه‌ڕی ئێران و عێراقی هه‌ڵایسا و ئه‌و شه‌ڕه‌ی بوو بە نێعمه‌ت بۆ کۆماری ئیسلامی. به‌ڵام هه‌ر له هه‌نگاوی یه‌که‌مدا به ژیری و تێگه‌یشتوویی دوکتۆر قاسملوو خه‌ڵکی کوردستان له‌و گه‌مه سیاسی و گه‌مژاندنی خه‌ڵک که له‌لایه‌ن خومه‌ینییه‌وه به‌ڕێوه ده‌چوو به‌شدار نه‌بوون و ده‌نگیان پێ نه‌دان. دوکتور ده‌سه‌ڵاتی مه‌لاکانی به دواکه‌وتوویی کۆمه‌ڵگە لێک‌ده‌داوه. که‌چی زۆربه‌ی خه‌ڵک فریوی باری ئایینی ئاخونده‌کانیان خوارد بوو، چه‌په‌کانیش فریوی دروشمی دژه ئیمپریالیزمی خومه‌ینییان خواردبوو. خه‌ڵکی کورد له ماوه‌ی ئه‌و چل و چه‌ند ساڵه‌ی ته‌مه‌نی نگریسی ده‌سه‌ڵاتی مه‌لایان هه‌موو کات دژیان وه‌ستاوه‌ته‌وه و هه‌موو کات سوور بووه له‌سه‌ر داوای ڕه‌وا و به‌رحه‌ققی خۆی، خه‌باتی بۆ کردووه و خوێنی بۆ داوه و بۆته چقلی چاویان و ئێستاش له‌م ڕێبازه به‌رده‌وامه.
ئه‌مڕۆ که ڕاپه‌ڕینێکی سه‌رانسه‌ری دژبه ڕێژیمی ئاخوندی که دوێنی به قسه‌ی خۆیان 98 له‌سه‌دی خه‌ڵکی ئێران ده‌نگی پێدابوون هاتۆته ئاراوه و شه‌قام شڵه‌ژاوه، خه‌ڵک دژبه زوڵم و زۆر و ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌ڕۆیی ویلایه‌تی فه‌قیهـ وه‌زاڵه‌هاتوون و برسیه‌تی و پەراوێزخستن و فه‌رق و جیاوازی‌دانان گاڵه به خه‌ڵک ده‌کا، هاواری نه‌مانی دیکتاتۆر و، ئازادی و ڕزگاری له هه‌موو شه‌قام، گه‌ره‌ک و زانکۆ و قوتابخانه‌یه‌ک به‌رز بۆته‌وه. ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌یه دروشم و ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی ئه‌مڕۆ ئامانجه‌کانی و دروشمه‌کانی لەگەڵ دروشمەکانی ساڵی 57 له شه‌قام و زانکۆکان، هەر هه‌مان شتن! دیکتاتۆر، زوڵم و زۆر، ئازادی، هیچ فه‌رقێکیان نه‌کردووه! ئه‌وه یانی فه‌شه‌ل‌هێنان، یانی هاتنه‌وه سه‌ر حولله‌مه‌ره‌سێ، یانی 43ی ساڵ به‌فیرۆچوونی کات! ئیتر پیویست ناکا جیاوازییه‌کانی شای موته‌ممه‌دین و مه‌لای کۆنه‌په‌رست شی بکه‌مه‌وه! به‌ڵام هه‌رچه‌ند خه‌ڵکی ئێران له هه‌ر دوو قۆناغدا دژی زوڵم و زۆر و سه‌ره‌رۆیی ڕاپه‌ڕیوه، که‌چی ده‌بینین له‌م نێوه‌دا دۆڕاوی سه‌ره‌کی خه‌ڵکی ئێرانن!
ئه‌وه یاسایه‌کی گشتییه که خه‌ڵک ڕاده‌په‌ڕێ و ئاڵوگۆڕ پێک‌دێنێ بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و بارودۆخه‌ی به‌دڵ نییه. ده‌یگۆڕێ بۆ باشترکردنی دۆخه‌که بۆ باری دڵخواز. نه‌ک پاش ماوه‌یه‌ک باره‌که بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر دۆخی پێش ڕاپه‌ڕین یان خه‌راپتر! که‌چی ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ئێران کردی پاش ماوه‌یه‌ک ڕێک گه‌ڕانه‌وه بوو بۆ بارودۆخی پێش ڕاپه‌ڕین و تەنانەت خه‌راپتریش.
پاش سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران و دزینی له‌لایه‌ن ئاخونده‌کان و به‌رته‌سک‌کردنه‌وه‌ی گۆڕه‌پانی سیاسی و حه‌زفی نه‌رم و فیزیکیی حیزبه سیاسییەکان و داسه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی ویلایه‌تی فه‌قیهـ و فرۆشتنی به‌هه‌شتی زۆرەملێ له‌لایه‌ن مه‌لاکانه‌وه، ڕۆژ له دوای ڕۆژ ڕه‌خنه و ناره‌زایه‌تیی چین و توێژه جۆراوجۆره‌کانی کۆمه‌ڵگەی ئێران بەرینتر دەبنەوە و ماوەی ناڕەزایەتییەکانیش ساڵەکانی نیزیکتر بوونەتەوە: ساڵی 78، 88 ، ٩٦، 98 ، 99 ، 1400 ، 1401 هه‌ستانه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییەکان به بیانووی جۆراوجۆر وەڕێ کەوتوون.
خوێنی ژینا
مه‌رگی ژینا ده‌بێ بڵێین مه‌رگی ڕێژێمی به‌دواوه‌یه. خوێنی ژینا وه‌ک خوێنی سیاوه‌شی وه‌کوڵ هات و ته‌واوی کوردستان و ئێرانی داگرت. ئه‌وه بۆ مانگێک ده‌چێ له 130 شاری ئێران خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتن سه‌ری هه‌ڵداوه. دروشمی پێکهاته‌شکێن کۆشکی ده‌سه‌ڵاتیان ده‌له‌رزێنێ، ناو و مه‌رگی ژینا له هه‌موو دنیا ده‌نگی داوه‌ته‌وه، بڵێی ئه‌مه چ پاڵنه‌رێک بێ که ئه‌م خه‌ڵکه‌ی هێناوه‌ته سه‌ر شه‌قام، چ بانگەوازێک بۆته هۆی ئه‌و ده‌ست‌وێکدانه سه‌رانسه‌رییه!؟ چ وره‌یه‌ک له نێو خه‌ڵکدا بڵاو کراوه‌ته‌وه که لاوان ئا‌وا نه‌ترسانه سینگیان ده‌که‌نه قه‌ڵغانی گولله‌ی دوژمن!؟
وەک باس کرا خه‌ڵک گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ساڵانی پێش 57 که ده‌سکه‌وتی له‌و شۆڕشه نه‌بوو ئێستا دیسان له‌و نوقته‌یه‌ی وه‌ک چۆن به‌گژ ده‌سه‌ڵاتی په‌هله‌ویدا هات –به جیاوازیی زه‌مانی - هه‌ر به‌م شێوه‌یه به‌گژ مه‌لای کۆنه‌په‌رست و ده‌سه‌ڵاته ئه‌هریمه‌نییه‌یدا هاتۆته‌وه. دیسان خه‌ڵک به ده‌ستی به‌تاڵ و بێ چەک به‌ڵام به ئیراده‌یه‌کی پۆڵایینه‌وه به‌دژ ڕێژیمێکی مه‌ترسیدار و تۆقێنه‌ر و داپڵۆسێنه‌ری زۆر به‌هێز هه‌ستاوه‌ته‌وه، هه‌ستانه‌وه‌یه‌ک که زه‌هله و زه‌ندقی سه‌رانی کۆماری سێداره‌ی بردووه. ئه‌و قسەیەی میشل فۆکۆ که پاش سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران و به‌تاڵانبردنی له‌لایه‌ن مه‌لاکانه‌وه، بۆ هه‌ستانه‌وه و شۆڕشی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی له ساڵی 57 کردبووی، چوونکه شۆڕشه‌که ئه‌وکات ڕه‌نگ و بۆی ئیسلامی پێوه بوو و مه‌لاکان له‌گه‌ڵ خه‌ڵک هاتبوونه سه‌رشه‌قام واتای "معنویت سیاسی" پێ دابوو، بڵێی ئێستا که مابا و بۆ ئه‌و هه‌ستانەوه‌یه‌ی جه‌ماوه‌ر که به‌شی هه‌ره زۆری له جیلی دابڕاو و نه‌ترس و پشتگوێ‌خراوی لاوانی تازه پێگه‌یشتوون و هه‌تا ڕاده‌یه‌کیش ڕه‌نگ و بۆنی فیمینیستیی پێوه دیاره، چ واتایه‌کی دیاری ده‌کرد! دیاره ڕوانگه‌کان و تێگه‌یشتنه‌کان له‌سه‌ر هه‌ر چه‌مکێک به‌پێی پێناسه و ناساندن له مرۆڤه‌کاندا جیاوازیی هه‌یه. هێندێک ڕواڵه‌تی و هێندێک به وردبوونه‌وه، ڕا و ڕوانگه‌ی خۆیان ده‌خه‌نه ڕوو. چوونکه ئه‌گه‌ر له ئه‌رکان و ڕاهێنانه‌کانی دین بۆ پێگه‌یاندی مرۆڤ و گه‌یاندنی له "اسفل السافلین"وه هه‌تا قاپی قه‌وسه‌ین، فڕینه به باڵی خۆپارێزی (تقوا) و ڕه‌وشت به‌رزی، ئه‌ویش به‌کۆمه‌ڵ نابێ! خۆت و خودای خۆت. یانی دین بواری که‌سیی (شخصی) هه‌یه، تاک ده‌توانێ هه‌موو فه‌رموده‌کانی ورد ورد به‌ڕێوه به‌رێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر خه‌ڵکدا به‌کۆمه‌ڵ فه‌رز بکرێ و به‌زۆر خه‌ڵک ببەن بۆ به‌هه‌شت، وه‌ک ئه‌مڕۆی خومه‌ینی و ئۆردۆغانی لێ دێت.
میشل فۆکۆش ئه‌و بواره که‌سییه‌ی که له ده‌قه‌کانی دینیدا هاتووه دیتووه و به دروشمی براده‌ری و به‌رابه‌ری بای ڕه‌گوێ که‌وتووه و ئه‌و واتا جوانه‌ی بۆ داتاشیوه! ده‌نا ده‌سه‌ڵات و حاکمییه‌تی ئیسلامیی نه‌دیوه که مه‌لا به‌ڕێوه‌ی به‌رێ. له ته‌واوی قۆناغه‌کانی مێژوودا هه‌موو کات ساڵحان خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتیان ئامۆژگاری کردووه که پیویسته له‌گه‌ڵ خه‌ڵک به عه‌داڵه‌ت هه‌ڵسوکه‌ت بکا، ئه‌وانه خۆیان به نوێنه‌ری خوا له‌سه‌ر زه‌وی ده‌زانن کێ ئامۆژگاریان بکا! له ڕاستیدا دین زیاتر ئه‌رکی چاوه‌دێریی بووه. له ته‌واوی مێژووی 1400 و چه‌ند ساڵه‌ی هاتنی ئیسلام قه‌ت له هیچ قۆناغێکی زه‌مه‌نی وه‌ک حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردن له ساحه‌ی سیاسی خۆی نیشان نه‌داوه و حکومه‌تداری نه‌کردوه. ئه‌وه یه‌که‌م ئه‌زموونی ده‌وڵه‌تداری ئیسلامی شیعه‌یه که ئا‌وا ئابڕووی دین و ئیسلام و موسوڵمانی بردووه. هێندێکیش ئه‌و ڕێزیۆنیزمه‌ی شۆڕشی ئیسلامی ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ کاڵبوونی شۆڕشه‌که و له‌سه‌ر ئه‌م ڕایه بوون که دین به ته‌واوی له کۆمەڵگەی ئێران‌دا پێ نه‌گه‌یشتبوو و زووتر له واده‌ی خۆی شۆڕش کراوه و پێ نه‌گه‌یشتووه و کامڵ نه‌بووه!
ڕاپه‌ڕین یان ناڕه‌زایه‌تی
هه‌ستانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی ئه‌مجاره دڵه‌ڕاوکێی له‌نێوان ڕاپه‌ڕین و ناڕه‌زایه‌تی زۆر لێک نیزیک کردۆته‌وه، به‌و مانایه که ناڕه‌زایه‌تی سه‌باره‌ت به مه‌رگی ژینا تایبه‌تمه‌ندیی زۆری ڕاپه‌رینی جه‌ماوه‌ری له‌خۆ ده‌گرت. له هه‌مان کاتیش‌دا شیمانه‌ی ناڕه‌زایه‌تییەکی گڕوکفانه توندئاژۆیانه‌شی لێ ده‌کرێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وێکچوونێک له‌نێوان ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه و ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی دژی ده‌سه‌ڵاتی په‌هله‌وی به‌دی ده‌کرێ. به‌ڵام ئه‌و سه‌رده‌می تا ڕاده‌یه‌ک که‌م و زۆر کارڕاستیی بۆ کرابوو که‌چی ئێستا به‌شێوه‌ی چاوه‌ڕوانکراو ئه‌وە به‌دی ناکرێ، نیگه‌رانی له جێگای خۆی دایه. به‌ڵام پاڵنه‌ری سه‌ره‌کی ئه‌م ناره‌زایه‌تی و خۆپێشاندان و مانگرتن و هاتنه سه‌ر شه‌قامه له‌کوێ سه‌رچاوه ده‌گرێ، چ شتێک خه‌ڵکی به‌م چه‌شنه یه‌کگرتوو کردووه، داوای لاوانی پشتگوێخراو و دابڕاو چ شتێکه، دروشمه‌کان کوێ به ئامانج ده‌گرن، هۆی ئه‌و هه‌مووه تووڕه‌ییه و شه‌قام جووڵاندنه ده‌بێ چ بێت؟ ئه‌وه‌ی بۆ هه‌مووان ڕوونه و ده‌کرێ وه‌ک تاوانبار و هۆکاری سه‌ره‌کی پێناسه بکرێ له هه‌نگاوی یه‌که‌مدا ده‌سه‌ڵاته و له هه‌نگاوی دووهه‌میش هه‌ر ده‌سه‌ڵاته! چوونکه جیلی تازه‌پێگه‌یشتوو که‌ش و هه‌وا و به‌ستێنێکی بۆ خوڵقاوه که به‌ره‌ی پێش خۆی لێی بێبه‌ش بوو. ئه‌و گونده جیهانییه‌ی به‌ره‌ی پێش خۆی بیستی، ئه‌و تاقیی کرده‌وه و له‌گه‌ڵی ژیا. ئه‌مڕۆ دنیاش هاوده‌ردی و پشتیوانی ده‌کا. ئه‌وه‌ی ئه‌و جیله به دابڕاو نێو ده‌بات ڕاست ئه‌وه‌یه له به‌ره‌ی پێش خۆی بێگانه‌یه و له‌گه‌ڵ دنیا ده‌ستی وێک‌داوه! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌ره‌ی پێش خۆی به پارێزه‌وه و دوربه‌دوور چاوه‌دێری ئه‌و ڕاپه‌ڕینه ده‌کا، دڕدۆنگه له تێکه‌ڵبوون!
هه‌نگاوی دووهه‌میش کرده‌وه‌کانی نابه‌جێی ده‌سه‌ڵاته، پێش‌گرتن و مه‌نعی زۆر شت که خه‌ڵک دەیانهەوێ، یاساغکردنی ئازادی له هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌کانی کۆمەڵگە له هه‌موو چین و توێژه‌کان به تایبه‌ت ئه‌و جیله ئاڵتوونییه. کرده‌وه قێزه‌ون و زوڵم و زۆر و زه‌بروزه‌نگی ده‌سه‌ڵات له که‌وشه‌نی خۆی تێپه‌ڕیوه. بۆیه ئێستا ئه‌و لاوانه ده‌ڵێن "ئاماده‌ین هه‌زاران قوربانی بده‌ین هه‌تا ئه‌و ڕێژیمه نه‌مێنێ"، خه‌ڵک وه‌زاڵه هاتووه، تووڕه‌یه، هاتۆته سه‌ر شه‌قام هه‌تا سیپاڵی ئه‌و کۆنه‌په‌رستانه تێکه‌وه پێچێ. له‌لایه‌کی دیکه‌وه ژینایان ئه‌وه‌نده به مه‌زلوومی و بێ‌تاوان و بێبه‌زه‌یانه کوشت که هه‌ر تاکێکی ئێرانی له ده‌روونی خۆیدا وای هێنایه به‌رچاوی خۆی که له‌وانه‌یه سبه‌ی خوشک و دایک و کچی خۆشی ئه‌و به‌ڵایه‌ی به‌سه‌ر بێنن. هیچ دوور نییه ئه‌وان که لێپێچینه‌وه له‌و زوڵمه ئاشکرایه ناکه‌ن ئه‌و هه‌مووه بێشه‌رمی و جینایه‌ته ده‌که‌ن، سبه‌ی بۆ ئه‌ویش هه‌ر ئا‌وا ده‌بن. ئه‌وه‌یه بنه‌مای هاوده‌ردی و هاوخه‌می خه‌ڵکی ئێران له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ژینا. بۆ دووپات‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و کاره‌سات و نه‌هێشتنی هه‌موو جینایه‌ت و ترس و تێرۆر و تۆقاندنی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی ئاخوندی بڕیاری یه‌کجاره‌کی دراوه و مه‌لا ده‌بێ به مێژوو بسپێردرێ. مه‌رگی ژینا هه‌ر به‌هانه نییه، به‌هایه.
شه‌قامی ئه‌مڕۆ
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌مووه ئه‌گه‌ر و ترس و دڵه‌ڕاوکێیانه هه‌ستانه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی گه‌لانی ئێران زۆر جیاوازی له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی ساڵانی ڕابردوو به‌دژی کۆماری ئیسلامی هه‌یه.
هه‌رچه‌ند خه‌ڵک له ساڵانی ڕابردوودا هه‌نگاو به هه‌نگاو دروشم و داواکانی ڕادیکاڵتر بووه، به‌ڵام ئه‌مجاره به‌ردی بناغه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کردۆته ئامانج، نیشانه هه‌ڵته‌کاندنی بنه‌مای ویلایه‌تی فه‌قیهـ و نه‌هێشتن و تێکه‌وه‌پێچانی ده‌سه‌ڵاتی ئاخوندییه. ئه‌ویش به ناوی ژن و به به‌هانه‌ی په‌چه که ڕێژیم زۆری نمایش و مانۆڕ له‌سه‌ر ده‌دا و کاری بۆ چه‌سپاندنی ده‌کرد و بۆ وردکردنی کەسایه‌تیی ژن، گه‌شتی ئیرشادی بۆ ساز کردبوو و بنکه‌ی ڕاهێنان و چاکسازی و تێگه‌یاندنی بۆ کردبۆوه؛ که‌چی ئه‌مڕۆ بنج و بناوانی خۆیانی گرتۆته‌وه و زۆر ترساون و بۆیان چاره‌سه‌ره ناکرێ. بۆیه‌ش به‌توندی له به‌رامبه‌ر خه‌ڵکدا ڕاوه‌ستاون و هه‌موو یه‌ک قسه ده‌که‌ن، هه‌موو پاڵپشتی یه‌ک ده‌که‌ن و هه‌ر سێک ده‌زگای ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتی سێبه‌ر و هێزه‌کانی چه‌کداری و ڕاگه‌یاندنه‌کان، له سه‌رووی هه‌موان شه‌خسی خامنه‌ییه که له‌نێو هێزه چه‌کداره‌کانه‌وه هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵک دەکات.
له لایه‌کی دیکه‌وه خه‌ڵکی ئێران وه‌پێش حیزب و سازمان و ڕێکخراوه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌کانیان که‌وتوون و بڕیاری ڕووخانی ڕێژیمیان داوه، به‌ڵام له کوردستان جیاوازیی به‌رچاوی هه‌یه و خه‌ڵک له‌سه‌ر داوای حیزب و ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قام و دروشمی دیاری هه‌ڵگرتووه و سینگی کردۆته قه‌ڵغانی گولله‌ی دوژمن. بۆیه ئێستا له ته‌واوی ئێران خاوه‌ن ده‌نگه و وه‌ک به‌ڕێز بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزب فه‌رمووی شوێندانه‌ره. ئه‌و شوێندانه‌رییه ده‌توانێ داهاتووی کوردستان و ئێران بۆ قۆناغێکی زێڕین بگوازێته‌وه. ئه‌گه‌ر ورده ورده دروشمی " تجزیه طلبی" کاڵ بێته‌وه، ده‌توانرێ فارسیش وه‌ک نەته‌وه‌یەک له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ گه‌ڵاڵه بۆ دوارۆژی پڕ له کامه‌رانی دابڕێژرێ و دروشمی ئازادی و دێموکراسی و فیدراڵی ببێته که‌ڵکه‌ڵه‌ی زه‌ینیی هه‌موو تاکی ئێران. ئێستا پێویسته هاواری ئازادی، ئازادی، زانکۆکان که‌شی زانکۆکان پڕ بکا و باس له ئێرانێکی فیدراڵ ببێته باسی گه‌رمی هه‌موو کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌یه‌کی فارس و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئێران. پیویسته ئه‌و سێ چه‌مکه هێنده له ڕۆژه‌ڤدا بن و به گه‌رووی ناوه‌ندخوازی شۆڤێنیدا بکرێ و گوێیان پڕ بێ له به‌رابه‌ری و مافی یه‌کسانیی گه‌لانی دانیشتووی ئێران. چونکه ئه‌و ڕاپه‌ڕینه شۆڕ بۆته‌وه ناخی لاوی یاخی به جیهانی بوو بۆیه وه‌ک ناره‌زایه‌تییه‌کانی دیکه نانیشێته‌وه له‌وانه‌یه پشوو وه‌ربگرێ به‌ڵام خامۆش نابێ له‌و پشوو وه‌رگرتنه‌دا پێویسته حیزبه‌کان گه‌ڵاڵه و به‌رنامه و ڕێکار بۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه ئینسانییه دابڕێژن و به چه‌شنێک خه‌ڵک به ئاواتی خۆی بگا نه‌ک وه‌رێ که‌وێ و داهاتوویه‌کی نادیاری له پێش بێ و دیسان ده‌م له پووش بمێنێته‌وه.
ئەم وتارە ڕا و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لە ناوەڕۆکی بەرپرسیار نییە.