هەیئەتی سیاسی-بەڕێوبەری ڕێکخراوی فیداییانی خەڵقی ئێران(زۆرینە) بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک وێڕای مەحکوومکردنی هێرشە مووشەکییەکانی سپای پاسدران بۆسەر بارەگاکانی حیزبە کوردییەکانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو هێرشانە هەوڵی بەردەوامی کۆماری ئیسلامییە بۆ بە توندوتیژی ڕاکێشانی ئەم ناڕەزایەتییانە و سەرکوتی سیستماتیکی دژبەران.
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە، ئێمە هێرشە مووشەکییەکانی سپای پاسدران بۆسەر بارەگاکانی حیزبە کوردییەکانی کوردستان بە توندی مەحکوم دەکەین و وێڕای هاوخەمی دەربڕین دەگەڵ حیزبییە کوردییەکان یادی قوربانییانی ئەو هێرشە بەرز ڕادەگرین، هەروەها پشتیوانی لە خەباتی ئاشتیخوازانەی ئەو حیزبانە بۆ وەدەست هێنانی مافە نەتەوەییەکانییان لە ئێرانێکی دێموکرات و ئازاد دەکەین.
ئێمە لەسەر ئەو باوەڕەین کە، بەدواداچوون و بۆچوونی نیشتمانپەروەرانیی مەزن، ڕەوانشاد د.قاسملوو و د.شەڕەفکەندی لە هەمبەر سازان و پێکهاتن دەگەڵ هێزە نیشتمان پەروەرەکانی دژبەری داگیرکاری و باوەڕمەند بە ئازادی و دێموکراسی، دەبێتە هۆکاری پێوەندی زۆرتری سەرجەم هێزەکانی ئازادیخواز و خەڵکیی لە ڕێگای گەیشتن بە ئاوات و ئارەزووەکانی دێرینی ئێمە بۆ بونایت نانەوەی ئێرانێکی ئازاد و ئاوەدان.