کۆما جڤاکێن کوردستان لە پەیامێکدا ڕوو بە بەڕێوەبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، هێرشی مووشەکیی ٦ی ڕەزبەری سپای پاسداران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکراتی مەحکووم کردوە.
لەو پەیامەدا هاتووە کە ئەو هێرشە داگیرکاری و نامرۆڤانەیەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران مەحکووم دەکەین و سەبارەت بەو ڕووداوە کە شەهیدبوون و برینداربوونی دەیان کادر و پێشمەرگە و ئەندامانی بنەماڵەی حیزبی دێموکراتی لێ کەوتەوە، خۆمان بە هاوخەمتان دەزانین.
کۆما جڤاکێن کوردستان لە پەیامەکەدا دەڵێ ئامانج لەو هێرشەی کۆماری ئیسلامی گواستنەوەی قەیرانە نێوخۆییەکان بۆ دەرەوەی سنوورەکانی و تۆمەتبارکردنی حیزبە کوردییەکان بە جیاییخوازی و تێکدانی ئەمنییەت و ئارامی لە کوردستانە، هەروەها ئامانجێکی دیکەشی لەنێوبردنی دەسکەوتەکانی کورد لە هەرێمی کوردستانە.
کۆماجڤاکێن کوردستان لە کۆتایی نامەکەیدا دەڵێ ئەگەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لە هەمبەر دەستدرێژییەکانی ڕۆژانەی تورکیەدا هەڵوێستیان هەبا، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی نەیدەوێرا هێرش بکاتە سەر هەرێمی کوردستان و ئەو کۆمەڵکوژییە بکات.