کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە مەهەباد لاوان مۆرەیەکی بەدناوی ڕێژیمیان بە سزای خیانەتەکانی گەیاند

11:51 - 21 رەزبەر 2722

سەرەڕای دەرفەتدانی حیزبەکان، خەڵک و کۆمەڵگە بە مۆرە بەکرێگیراوەکانی ڕێژیم و ئەو کەسانەی چەکی ڕێژیمیان هەڵگرتوە، ئەو کەسانەی لەسەر هەڵوێستی خۆیان سوورن سزا دەدرێن.

بەپێی بڵاوکردنەوەی چەند ڕاگەیەندراوێک کە لاوانی شارەکانی کوردستان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاویان کردۆتەوە، لاوانی شۆڕشگێڕ و ڕاپەڕیوی شارەکانی کوردستان داوایان لە هێزە چەکدار و بەکرێگیراوەکانی ڕێژیم لە کوردستان کردوە بەپیل داوای حیزبەکانەوە بێن، چەکی دوژمن فڕێ بدەن، ڕیزەکانی کۆماری ئیسلامی بەجێ بێڵن و بێنە بەرەی خەڵکەوە؛ ئەگینا لێیان خۆش نابن و بە سزای کردەوەکانیان دەگەیەنن. 

هەر لەو پێوەندییەدا شەوی ڕابردوو لە شاری مەهاباد لاوانی بەهەست کاتێک بینییان "کاروان باپیرئاغا"، مۆرەی بەدناوی ڕێژیم لە سەرکوتی خەڵک و خیانەتەکانی بەردەوامە، بە سزای خۆیان گەیاند.  

لاوانی کوردستان ڕایانگەیاندوە جاش و بەکرێگیراوەکانی ڕێژیم وا باشە بەدەم داوای حیزبەکانی ئەندام لە ناوەندی هاوکارییەوە بچن و دەرفەتی گەڕانەوە بۆ بەرەی گەل لەکیس خۆیان نەدەن؛ ئەگینا هەر بە مست و پێلەقە بە سزای کردەوەکانیان دەگەیەنن.