کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە پاوە

11:59 - 21 رەزبەر 2722

هاوکات لەگەڵ شەپۆلی خۆپیشاندانەکان لە شارەکانی کوردستان و ئێران دژی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری پاوە بە نووسینی دروشم لە سەر دیوارەکان چالاکیی تەبلیغییان کرد.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شارەی پاوە لە چالاکییەکدا بە نووسینی دروشمی ''نەمان بۆ دیکتاتۆر'' دیمەنێکی دیکەیان بە ڕوخساری کۆڵانەکانی ئەو شارە بەخشی.

نزیکەی مانگێک دوای کوژرانی ''ژینا ئەمینی'' بە دەستی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم، خەڵکی وەزاڵەهاتووی کوردستان و ئێران بەشێوەی بەردەوام دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ڕاپەڕیون و بە هەموو شێوەیەک لە خۆپیشاندانی سەر شەقامەوە بگرە هەتا نووسینی دروشم و چالاکیی تەبلیغی، دژایەتی خۆیان لەگەڵ ئەو ڕێژیمە دەردەبڕن.