کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ کۆمپانیاکانی تێکنۆلۆژی لەبارەی ڕاپەڕینەکانی ئێرانەوە

12:49 - 21 رەزبەر 2722

وەزارەتی درەوەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادەبوونی نوێنەرانی زیاتر لە ٢٠ کۆمپانیای گەورەی تێکنۆلۆژیی ئەو وڵاتە، لەسەر جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی پێوەندی بۆ خەڵکی ئێران وتووێژی کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی، وێندی شێرمن، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ٢٠ کۆمپانیای گەورەی تێکنۆلۆژی لەسەر جێبەجێکردنی ئامێری پیوەندیی بۆ خەڵکی ئێران وتووێژی کرد و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەوان کەڵک لە "مۆڵەتنامەی گشتیی دی-٢" دەگرن، ئەو ئاماژەی بەوەش دا کە دەبێ خەڵکی ئێران لەگەڵ دنیای دەرەوە‌دا لە پیوەندیدا بن، لەبەر ئەوەیکە کۆماری ئیسلامیی دەیهەوێ بە پچڕاندنی تۆڕەکانی پێوەندیی جینایەتەکانی خۆی بشارێتەوە.

وێندی شێرمن، لەو کۆبووەنەیەدا کە بەرپرسانی پلەبەرزی دیکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا  و بەرپرسانی دەفتەری کۆنتڕۆڵکردنی سەرمایەکانی دەرەوەی وڵاتی سەربە وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکاش بەشدار بوون، گوتی: واشینگتۆن پێبەندە لەسەر ئەوەیکە ئامرازەکانی پێوەندی بۆ خەڵکی ئێران دەستەبەر بکا، پێویستە هەموو جیهان دەنگی ناڕازیی خەڵکی ئێران ببیستن و جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامییش بە شاراوەیی نەمێننەوە.