کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیسان کوردکاناڵ پاڕازیتی خرایەوە سەر

12:54 - 21 رەزبەر 2722

کوردکاناڵ وەک دەنگی ئازادیخوازی و تریبوونی ڕاپەڕینی کوردستان بەردەوام لەلایەن ڕێژیمی ئێران پارازیتی دەخرێتە سەر.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ژووری هەواڵی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات، "کورد کەناڵ" کە بەردەوام هەواڵی مانگرتن و خۆپێشاندان و ناڕەزایەتیی خەڵکی کوردستان و ئێران ڕۆماڵ دەکات، لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە پاڕازیتی خراوەتە سەر.

 ڕێژیمی ئێران کە کەوتووەتە بەر شەپۆڵی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان و ئێران بە هەموو شێوەیەک هەوڵ دادەت دەنگی ئازادیخوازیی خەڵکی کوردستان کپ بکات و دەیهەوێت کەناڵی "کوردکاناڵ" وەک سەکۆی گەیاندنی زانیاری لە خەڵک ببەستێت.

ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران دژی هه‌ر جۆره‌ ده‌نگێکی ئازاده‌ و له‌ هه‌ر ئیمکان و ئامرازێک بۆ داخستنی کاناڵ و ده‌نگه‌ ئازاد و ئازدیخوازه‌کان کەلک وەردەگرێت.