کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەوڵەکان بۆ یارمەتیدانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لە پاڕلمانی ئاڵماندا

17:26 - 21 رەزبەر 2722

پارلمانی ئاڵمان دەیهەوێ یارمەتیی ئۆپۆزیسیۆن ئێرانی بە تایبەت ئۆپۆزیسیۆنی کورد بکات.

دوو حیزبی دەسەڵاتداری ئاڵمان ناسراو بە "بوندستاگ" پرۆژەیەکی ١٥ خاڵییان داوە کە پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی کوردستان و ئێران بکەن. ئەو دوو حیزبە داوایان کردووە کە دەوڵەتی ئاڵمان دەبێ پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکان بکا و هاوکات داوایان کردووە کە دەبێ ئینتێرنێتی خۆڕایی کە ئەمنییەتیشی هەبێ بۆ خەڵکی خۆپیشاندەر دابین بکرێت.

داواكارییەکی دیکەی ئەم دوو حیزبە ئەوەیە کە پشتیوانی لە ئۆپۆزیسیۆنی ئێران و بەتایبەت کوردەکان بکرێ. ئەو دوو حیزبە دەسەڵاتدارەی ئاڵمان ڕایانگەیاندووە کە دەبێ پشتیوانیی ئەسڵی لە حیزب و لایەنە کوردییەکان بکرێت لەبەر ئەوەیکە کوردەکان لایەنی گرینگ لە خۆپیشاندانەکانن.

ئەو دوو حیزبە داواشیان کردووە دەبێ ئورووپا گەمارۆی ئابووریی زیاتر بخاتە سەر سپای تێرۆریستی پاسداران و ئیزنیش نەدرێت ئەندامانی سپای پاسداران سەردانی وڵاتانی ئورووپایی بکەن. هاوکات پڕۆژەی "ئینستێکس" ڕابگرێت و ڕێژیمی ئێران دەستی بە هەندێک شیرکەتی ئوورپایی ڕا نەگات.