کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی ئێران بۆ داگرتنی وێنەی ڕێبەرانی ڕێژیم لە قوتابخانەکان

17:28 - 21 رەزبەر 2722

وەزارەتی پەروەردەی ڕێژیم فەرمانی بە هەموو قوتابخانەکان کردووە وێنەی خومەینی و خامنەیی لە قوتابخانەکان دابگرن.

بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری "کوردستان مێدیا" ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ڕێژیم لە شاری بانە لە چوارچێوەی بەخشنامەیەکدا فەرمانی بە هەموو قوتابخانەکانی شار کردووە کە وێنەی خومەینی و خامنەیی لەسەر پۆلەکانی خوێندن دابگرن. ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ڕێژیم بۆ ئەوەی ڕێگا لە هێنانەخوارەوە و بە قسەی خۆیان بێڕێزیکردن بە وێنەی خومەینی و خامنەیی لەلایەن قوتابیانەوە بگرێت، بەخشنامەیەکی بەپەلەیان بۆ هەموو قوتابخانەکان دەرکردووە.

ڕق و تووڕەیی قوتابییان و دەربڕینی ناڕەزایەتی لە ڕێگای داگرتنی وێنە خومەینی و خامنەیی و نووسینی دروشمی بەناوبانگی "ژن ژیان ئازادی" سەرتاپای ڕێژیمی خستووەتە لەرزە و لە ئێستادا ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ڕێژیم کە پێشی قوتابییەکانیان پێ ناگیڕێت، کەوتوونەتە بیری ئەوەی کە هیچ نەبێ وێنە خومەینی و خامنەیی لەسەر پۆلەکانی خوێندن دابگرن.